چاودێری مافی مرۆڤ: سوپای رژیمی داگیرکەر، ماڵ و بینای فەلەستینیەکان لە غەززە، تاڵان دەکا
چاودێری مافی مرۆڤی ئوروپا-دەریای ناوەڕاست ڕایگەیاند؛ سوپای رژیمی زایۆنی، ڕێگەی داوە بە هێزەکانی هەتا لە کەرتی غەززەدا، بە پەلامار بۆسەر ماڵی کەسانی سیڤیلی فەلەستینی، هەرچەشنە تاوانێکی نائەخلاقی ئەنجام بدەن بۆ نمونە، کەلوپەلی ناوماڵ و دارایی و سامانیان بدزن وبەتاڵانی ببەن.
چاودێری مافی مرۆڤی ئوروپا-دەریای ناوەڕاست لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە حاڵەتی جۆربەجۆر تۆمار کراوە کە پێشاندەری دەستتێدابوونی هێزەکانی سوپای رژیمی زایۆنییە لە دزینی پلان بۆکراوی سامان ودارایی و کەل وپەلی فەلەستینیەکان لەوان، زێڕ، پارە، موبایل و لوب تاپ.
ئەو ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ لە کۆتای بەیاننامەکەیدا، خوازیاری ئەنجامدرانی لێکۆڵینەوەی نێونەتەوەیی، گشتداگر و بێ لایەن بوو لە بارەی حاڵەتەکانی پێشێلکرانی مافی دانیشتووانی کەرتی غەززەو داراییەکانیان بەدەست هێزەکانی سوپای رژیمی زایۆنی، لەبەر ئەوەی ئەو هێزانە بێ هیچ کۆنترۆڵ یان پێش پێ گرتنێک، زیان دەگەیێنن بە کەسانی مەدەنیی فەلەستین .