کانونی دوھەم 01, 2024 09:00 Asia/Tehran

عزەت ئەڕەشق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ڕایگەیاند: نەتانیاهۆ هیچ بژاردەیەکی دیکەی لەبەردەستدا نییە، یان دەبێ خۆی ڕادەست بکات و لەلایەن هاووڵاتیانی خۆیەوە دادگەیی بکرێت، یان بەردەوام بێت لە شەڕەکەیدا و لەلایەن هێزەکانی قەسامەوە دادگەیی بکرێت.

ئەڕەشق وتی: ئەمڕۆ ناتانیاهۆ بەتەنیا بوو و تەنانەت لە ئەرکانی شەڕەکەیشی تەرک خرابوویەوە، نەتانیاهۆی شکستخواردوو هەوڵی ڕزگاربوون لە شکستە بەردەوامەکانی دەدات، ئەمڕۆکە خودی ناتانیاهۆ دان بەوەدادەنێت کە ئەوە خۆڕاگرییە کە باڵادەستە و ئەوە کە ئێستا مەرجەکانی خۆی دەسەپێنێت، ئەوە خۆڕاگرییە کە لە بەرەکانی شەڕدایە و ئەوە خۆڕاگرییە کە بە ئیزنی خواوەند کۆتایی بەم شەڕە و هەموو داگیرکاریی زایۆنییەکان دێنێت.

ناوبراو وتیشی: سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی داگیرکەر لەگەڵ سوپا شکستخواردووەکەیدا لە هەر ئان و ساتێکدا لە خاکی سەربەرزی غەززە تامی مەرگ دەچێژێ، و ئیسراییلییەکانیش کە ئیتر وەڕەز بوون لە درۆ و دەلەسەکانی، دژی ئەو هەڵدەستنەوە.

ئەڕەشق وتیشی: گەلی فەلەستینیش ڕازی نابێ بە کەمتر لە تێکشکاندنی هەموو بەرتەسکییەکان بۆ ئەوەی لە ئازادییەکی تەواودا بژین کە شایەنی قوربانیدان و گیانفیداکردنەکانیان بێت و لە کۆتاییدا دەبێت بگوترێ کە لە کۆتایی شەوی ڕەشدا، ڕۆشنایی ڕۆژ دێت.

سەرپەیڤ