ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٢١ هەزار و ٨٢٢ کەس، ژماری کوژراوانی سوپای داگیرکەریش زۆرتر بووە
کانونی دوھەم 01, 2024 13:30 Asia/Tehran
دەسدرێژیی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە بۆ هەشتا و شەشەمین ڕۆژی لەسەریەک بە قورسترکرانی بۆردومانی ئاسمانی و تۆپخانەیی چەن ناوچەیەکی کەرتی غەززە بەتایبەت ناوەڕاست و باشووری ئەم کەرتە بەردەوامە و لە هەمان کاتدا ژێدەرە هەواڵییەکان باسی بەردەوام بوونی شەڕ و پێکدادانی قورسی نێوان گرووپەکانی خۆڕاگری و هێزی داگیرکەری زایۆنی لە کەرتی غەززە و کەرتی ڕۆژاوا دەکەن.