مەرجی جەهادی ئیسلامی بۆ ڕێککەوتنی دیلبەدیل لەگەڵ ئیسراییل
بەڕێوەبەری گشتیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین لە وەڵامی قسەکانی ئەم دواییەی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی ئیسراییل سەبارەت بە گۆڕینەوەی دیلی فەلەستینی بە دەستبەسەرکراوی ئیسراییلی، پێی داگرت کە هەتا ئەوکاتەی هێزەکانی ئیسراییل بە تەواوەتی لە غەززە پاشەکشە نەکەن، هیچ ڕێککەوتنێکی دیلبەدیل ئەنجام نابێ.
زیاد نەخالە بەڕێوەبەری گشتیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین ئەمڕۆ ڕێککەوتنی لەگەڵ تێلاڤیڤ لەسەر گۆڕینەوەی دیلی فەلەستینی بە دەستبەسەرکراوی ئیسراییلی مەرجدار کرد بە کشانەوەی تۆکمە و تەاوی هێزی ئیسراییلی لە غەززە و وتی: هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر گۆڕینەوەی دیلی فەلەستینی بە دەستبەسەرکراوی ئیسراییل ناگاتە ئەنجام هەتا ئەو کاتەی کە هێزەکانی دوژمن لە کەرتی غەززە بە تەواوەتی بچنە دەرەوە. ئەگەر ئەم مەرجانە جێبەجێ نەکرێن، هیچ شتێکی تر شایەنی باسکردن نییە”.
زیاد نەخالە ئەم قسانەی دوای ئەوەی کرد کە بنیامین ناتانیاهووی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی ئیسراییل لەم دواییانەدا وتبووی کە "رێککەوتنی گۆڕینەوەی دیلی فەلەستینی بە دەستبەسەرکراوی ئیسراییلی، لە کەرتی غەززە جێبەجێ دەکرێت.
پێشتریش "ئوسامە حەمدان"، یەکێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس)، لە وتووێژێکدا لە وەڵامی ئەو هەواڵەی کە لە میدیاکانەوە بڵاوکرایەوە سەبارەت بەوەی کە دانوستانی دیلبەدیل لەگەڵ تێلاڤیڤ خەریکە بەڕێوەدەچێ، پێی داگرت: هەموومان بە لایەنەکانی ناوبژیوانمان راگەیاندووە کە ئەولەویەتی ئێمە کۆتایی هاتنی دەستدرێژییەکانی سەر غەززە بۆ هەتاهەتایە.