کانونی دوھەم 02, 2024 09:30 Asia/Tehran

ئەندامێکی سەرکردایەتی بزاڤی حەماس ڕایگەیاند کە کابینەی شەڕی ڕژیمی زایونیستی و دەزگا هەواڵگری و سیخوڕیەکانی ئەرتەشی ئەو ڕژیمە تووشی بشیوی و سەری لێ شێواوی هاتوون.

مەحموود مەرداوی ئەندامی سەرکردایەتی بزاڤی حەماس لەمیانەی وتووێژێک دا ڕایگەیاند کە بنیامین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونیستی و یواو گاڵانتی وەزیری شەڕی ئەو ڕژیمە بەنیازی پەرەدانن بە تۆڵەسەندنەوەو هەر ئەوەش تووشی سەرلێشێواوی و ئاڵۆزی کردوون و وای لێکردوون کە پاشەکشە بکەن و سەرلەنوێ ئامانجەکانیان لە کەرتی غەززە پێناسە بکەنەوە.

ئەو کاربەدەستە باڵایەی حەماس وتی کە لەکاتێکدا کە چەند کاربەدەستێکی ئەو ڕژیمە بەنیازی وەدیهێنانی ئامانجەکانی ئەمریکان لەو شەڕەدا لەهەوڵی ڕزگارکردنی گیراوەکانیان لەدەستی هێزە خۆڕاگرە فەلەستینیەکان، ئەو شەڕە چۆتە نێو هەشتاو حەوتەمین ڕۆژیەوەو لەبەر پەلامارە بێوچانەکان بۆسەر ئەو کەرتە سەرجەم دەڤەرەکە تووشی کارەساتی مرۆیی بێ وێنە هاتوەو هەمووکاتێکیش ئەگەری تەشەنەی بۆ هەموو ناوچەکە لەئارادایە.

سەرپەیڤ