ڕاوکرانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕی رژیمی زایۆنی لەلایەن "کەتائیبی عیزەدین قەسام"
چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاند، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕی رژیمی زایۆنی لە شاری بەیت لاهیا دەستی بەسەرداگیراوە لەلایەن هێزەکانی "کتائیب عیزەدین قەسام"ی لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس .
"کتائب عزالدین القسام" بە بلاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆیەک رایگەیاند، خۆفڕێکی رژیمی زایۆنی لە جۆری "سکای لارک ٢" ی لەکاتی سیخوڕیی کردن لەشاری بەیت لاهیا لەباکوری کەرتی غەززە کەوتووەتە نێو داو و توانراوە دەستی بەسەردا بگیرێ.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، کتائیب عزالدین القسام رۆژی شەممەش چەند وێنەیەکی لە خۆفڕێک بلاو کردەوەو ڕایگەیاند، ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەی لەکاتی سیخوڕیی کردن لە رۆژاوای بەیت حانون لەباکوری کەرتی غەززە، خستووەتەنێو داو و دەستی بەسەر داگرتووە.
رۆژی هەینیش فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی رژیمی زایۆنی لەکاتی سیخوڕیی لە "تەل زەعتەر" لەباکوری کەرتی غەززە خرایە خوارەوە.
بەپێی هەواڵیکی دیکە، گوردانەکانی عیزەدین قەسام سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە تەلاویڤ و گردووپەڕەکەی مووشەکباران کرد.
تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین حەوتی ئۆکتۆبری دووهەزار و بیست و سێ هەڵمەتی باهۆزی ئەقسایان لە کەرتی غەززە دژ بە بنکەو مەتەرێزەکانی رژیمی زایۆنی دەسپێکردو ئەو رژیمە بۆ تۆڵەکردنەوەو قەرەبووی شکست هێنانەکەی و ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنی تاقمە خۆڕاگرەکان، دەستی کرد بە بۆردومان و وێران کردنی ناوچە ئاوەدانەکان، ناوەندە پزشکیی و فەرهەنگییەکانی کەرتی غەززە.