شەڕی قورس لە نێوان خەباتکارانی فەلەستینی و داگیرکەران لە ڕۆژهەڵاتی ئۆردوگای ئەلبەریج
سەرباری ئەوەی بۆردومانی کەرتی غەززە و هێرشی تۆپخانەیی بۆ سەر ئەم کەرتە قورستر بووە، لە هەشتا و هەشتەمین ڕۆژی شەڕی غەززەدا، هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین توانیان دەست بگرن بەسەر چەند میحوەرێکی غەززەدا.
خەباتکارانی خۆڕاگریی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی ئۆردوگای ئەلبریج لە ناوەڕاستی غەززە لەگەڵ هێزەکانی داگیرکەری زایۆنی تێکهەڵچوون و زەبری قورسیان لێدان. هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لە چەند میحوەرێکدا لەگەڵ داگیرکەران تێکهەڵچوون، لەوانە ناوچەی ئەتوام لە باکووری کەرتی غەززە، ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی خان یونس، گەڕەکی ئەدەرج و ئەلتوفاح لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە.
کەتیبەکانی قەسامیش تانکی مێرکاوای ڕژێمی زایۆنیی بە مووشەکی یاسینی ١٠٥ لە ڕۆژهەڵاتی کەمپی ئەلبریج لە ناوەڕاستی غەززە پێکا. قەسام هەروەها ڕایگەیاند کە خەباتکارەکانی لەگەڵ سەربازانی زایۆنی لە ڕۆژهەڵاتی کەمپی ئەلبریج تێکهەڵچوونە و لە هەمان کاتدا زەبری قورسیان لە سەربازە زایۆنییەکان داوە و خۆیان بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە بنکەکانیان.لە هەمان کاتدا فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایۆنی دەستیان دایە بۆردومان کردنی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی شاری خانیونس و گەڕەکەکانی باکووری ئەم شاری باشوورییەی کەرتی غەززە و ئەم بۆردومانە بووە هۆی شەهید و بریندار بوونی ژمارەیەکی زۆر ژن و منداڵی ئاوارە فەلەستینی. وه زارەتی تەندروستیی غه ززه ڕایگەیاندووە که ڕژێمی زایۆنی له ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٢ جەنایەتی دژی بنەماڵەکانی غەززه ئەنجام داوە و کە ئەو جەنایەتانە ١٥٠ شەهیدیان لێکەوتۆتەوە.
لیژنەی بەرپرسی کارواری ئەسیران و ئازادکراوانی کڵابی ئەلئەسیر وتی: هێزی داگیرکەری زایۆنی لە ئێوارەی ڕۆژی ڕابردووە تا ئەمڕۆ لانیکهم ٢٦ هاووڵاتی لەوان دوو ژن و بریندارێکی قۆڵبەست کردووە و بردووە. پەیامنێری تۆڕی ئەلعالەم لە غەززەیش، بە ئاماژە بە تێکچوونی بارودۆخی تەندروستی و پاکوخاوێنی خەڵکی غەززە و نەبوونی خزمەتگوزاری تەندروستی و نەبوونی ئامێری گەرمکەرەوە لە کەرتی غەززەدا، وتی کە خەڵکی غەززە لە کەشوهەوای سارد و لە ژێر باراندا، بە دەست قەیرانی جۆراوجۆرەوە دەناڵێنن. وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاندووە، لە سەرەتای هێرشەکانی سەر غەززەوە، ژماری شەهیدانی ئەم کەرتە گەیشتووەتە ٢٢ هەزار و ١٨٥ کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتۆتە ٥٧ هەزار و ٣٥ کەس.