کانونی دوھەم 06, 2024 09:00 Asia/Tehran

فڕۆکە شەڕکەرو تۆپخانەکانی ڕژیمی زایونیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی"ش ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززەیان دیسانەوە دایە بەر پەلاماری توندو لەبەرامبەریش دا جیهادگەرانی خۆڕاگری فەلەستین بەتوندی لەگەڵ ئەو ‌داگیرکەرانە لەچەندین شەڕگەدا تووشێ شەڕو پێکدادان هاتن.

ناوچە ناوەندیەکانی کەرتی غەززە ئەمڕۆش هەر تەقینەوەیەکی زۆریان بەخۆوە دی و داگیرکەرانی ڕژیمی زایونیستی تاوێری فاڕووقی نزیک گۆڕەپانی ئەبووسراری کەمپی نەسیراتیان لە نێوەڕاستی ئەو کەرتە کردە ئامانج و لە باشووری غەزەش تۆپخانەی ئەو داگیرکەرانە ناوچە جۆربەجۆرەکانی شاری خان یۆنسیان تۆپباران کرد.

هاوکات لەئاکامی پەلاماردانی ماڵێکی دەڤەری قەرارەی باشووری ئەو کەرتە سێ فەلەستینی شەهیدو پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون کە ڕاگوێزرانە نەخۆشخانەی ناسر.

لەئاکامی پەلاماردرانی شارۆچکەی بەیت ڕامیاش لەلایەن زایونیستەکانەوە گەنجێکی فەلەستینی بەناوی ئەسید ڕیماوی حەڤدەساڵ تەمەن شەهید کراو لانیکەم شەش کەسیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ