پەلاماری زایونیستەکان بۆسەر غەززە ٣٥ شەهیدو ٦٠ بریندار
شەڕەکەی غەزە لەکاتێکدا دەچێتە نێو چوارەمین مانگی خۆیەوە کە پەلاماری قورسی ئاسمانی و تۆپخانەیی ڕژیمی زایونیستی بۆسەر ئەو ناوچە هەروا بەردەوامە.
پەلامارەکانی ڕژیمی زایونیستی بۆسەر غەزە لەماوەی ڕۆژی ڕابردوودا بوە هۆی شەهیدبوونی سی و پێنج کەس و برینداربوونی زۆرتر لە شەست کەس کە بۆوێنە دوو ماڵی خەڵک لە دەڤەری دەیربەلەح و منارە بەرکەوتن و لەئاکامی دا چوارکەس بۆوێنە منداڵێک شەهید بوون و لە ئاکامی بۆردومانی کەمپی نەسیراتیش چوار کەسی دیکە شەهید کران.
هاوکات چەکدارانی زایونیست هەڵیان کوتایە سەر دەوری شاری تولکەرەم لە باکوری لێواری ڕۆژئاوا.
بەڵام سەرەڕای ئەوەش پەلاماری توندو گشتگیری ئاسمانی و تۆپخانەیی لە غەززە گروپگەلی خۆڕاگری توانیان هەروا بەردەوام بن لەسەر هاویشتنی مووشەکەکانیان بەرەو خاکی داگیرکراوو.
گروپی خۆڕاگری کەتائیب موجاهید"یش ڕایگەیاند کە زرێپۆشێکی ئەو ڕژیمەی لێک بڵاو کردوەو سەرجەمی سەرنشینەکانی کوشتوون و بریندار کردوون.
هێزەکانی گوردانی عیزەدین قەسامیش ویدۆیەکی نوێ یان لە کردنەئامانجی دەبابەو زرێپۆشەکانی ئەو ڕژیمە لە کەمپی مەغازی بڵاو کردۆتەوە.