پێداگری سندووقی ڕزگارکردنی منداڵان لەسەر کەمئەندام کرانی منداڵانی بێ تاوانی فەلەستینی لە غەززە
ڕێکخراوی نێونەتەوەیی سندووقی ڕزگارکردنی منداڵان، شەوی یەکشەم لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاند کە لەڕۆژێک دا لانیکەم دە منداڵی فەلەستینی لە کەرتی غەززە کەم ئەندام دەکرێن.
ڕێکخراوی نێونەتەوەیی سندووقی ڕزگارکردنی منداڵان، لە ڕاپۆرتەکەی دا وێڕای وریایی دان لەهەمبەر سڕنەکردنی برینی منداڵانی غەززە لەکاتی نەشتەرگەریەکەیان دا، ڕایگەیاند کە لانیکەم هەزار منداڵی ئەو کەرتە لەدەسپێکی پەلامارەکانی ڕژیمی زایونیستیەوە تائێستا قاچێک یان هەردوو قاچیان لەو شەڕەدا لەدەست داوەو هەر بۆیە جەیسوون لی هاودەنگکاری سندووقی ڕزگارکردنی منداڵان لە فەلەستین وتی کە ژان و ئازاری منداڵان لەئاکامی ئەو شەرەدا لەبیرکردنەوە نایە.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستینیش دوێنێ ڕایگەیاند کە ڕیژەی شەهیدو بریندارەکانی ئەو کەرتە هەڵکشاوەو تاکووئێستا گەیشتۆتە بیست و دوو هەزارو هەشت سەدو سی و پێنج شەهیدو پەنجاو هەشت هەزارو چوارسەدو شازدە بریندار، ئەوەش لەکاتێکدایە کە بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژیمە بەبێ هیچ گرینگی دانێک بەو ڕێژە بەرچاوەی قوربانیەکانی ئەو کەرتەو ناکۆکیەکانی نێو کابینەکەی پێداگری کردەوە لەسەر بەردەوامکردنی ئەو شەڕە ناڕەوایە بەدژی خەکی لێقەوماوی کەرتی غەززە.