بەردەوامی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونیستی لە کەرتی غەززە ١٨ شەهیدو بەدەیان بریندار لە دەیربەلەح
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i424359-بەردەوامی_دڕندەکاریەکانی_ڕژیمی_زایونیستی_لە_کەرتی_غەززە_١٨_شەهیدو_بەدەیان_بریندار_لە_دەیربەلەح
لە نوێترین دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زیونیستی لە کەرتی غەززە هەژدە فەلەستینی دیکە شەهیدو بەدەیان کەسی دیکە لە دەیربەلەح بریندارو بێ سەروشوێن بووون.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی دوھەم 09, 2024 08:00 Asia/Tehran

لە نوێترین دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زیونیستی لە کەرتی غەززە هەژدە فەلەستینی دیکە شەهیدو بەدەیان کەسی دیکە لە دەیربەلەح بریندارو بێ سەروشوێن بووون.

پاپۆڕە جەنگیەکانی ڕژیمی زایونیستی بەهۆی چەکی قورس کەنارەکانی دەیربەلەح"یان لەنێوەڕاستی کەرتی غەززە تۆپباران کردو شەڕێکی قورس لە دەڤەری منارەی باشوری ڕۆژهەڵاتی خانیونس لەو کەرتە رووی داوە.

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایونیستی هاوکات هەر ئەمڕۆ کەمپی مغازیان لە لە نێوەڕاستی غەززە بەتوندی کردۆتە ئامانج.

وەزارەتی دەرمان و تەندروستی فەلەستینیش دوانیوەڕۆی دوێنێ یەکشەم ڕایگەیاند کە دیسانەوە ژومارەی شەهیدو بریندارەکان شەڕ بەدژی غەززە هەڵکشاون.

بێدەنگی کۆمەڵگەی جیهانی و بنیاتە مافی مرۆییەکان لەهەمبەر دڕندەکاریەکانی ئەو ڕژیمە بۆتەهۆی بەردەوامکردنی قەڵاچۆی ژن و منداڵ لە غەززە.

لەبەرامبەردا خۆڕاگری فەلەستین و بەرەی خۆڕاگری لە عێراق و لوبنان و سووریاو یەمەنیش ڕایانگەیاندوە کە بێدەنگە ناکەن لەو دڕندەکاریانەو تۆڵەی ئەو قەڵاچۆیانە لە ڕژیمی داگیرکەر دەکەنەوە.