بۆسەی هێزمەندی گروهانەکانی قودس بۆ چەکدارانی زایونیست لە کەمپی جنین
بۆسەی هێزمەندی گروهانەکانی قودس بۆ چەکدارانی زایونیست لە کەمپی جنین، زەبرێکی گورچکبڕی لەدوژمنی داگیرکەر وەشاند، بەجۆرێک کە زایونیستەکان بۆ گواستنەوەی کوژراوو بریندارەکانیان داوای فڕۆکەیان کرد.
گروهانەکانی قودس دوێنی یەکشەم بە دەرکردنی ڕاگەیاندراوێک ڕایانگەیاند کە بۆسەیەکی هێزمەندانەیان لەسەر ڕێگەی چەکدارانی زایونیست لە کەمپی جنین داناوەتەوە کە بۆتە هۆی کوژران و برینداربوونی ژومارەیەکی بەرچاو لە هێزی دوژمن بەجۆرێک کە دوژمنی زایونیست ناچار بوو بۆ گواستنەوەی کوژراوو بریندارەکانی داوی فڕۆکە بکا.
هاوکات لەو ڕاگەیاندراوەدا وتراوە کە خوێنی شەهیدانی خۆڕاگری بەفیڕۆ ناچی و خۆڕاگری هەروا بەردەوام دەبێ لەسەر بەرەنگاربوونەوەی دوژمن، هەربۆیە داوا لە دوژمنی تێکشکاو دەکەین کە با بۆخۆی زیانە ڕاستەکانی خۆی ئاشکرا بکا، چونکە بێتوو وا نەکا بۆخۆمان بە بەڵگەوە ئامارەکەی ڕادەگەیەنین تاکوو ببێتە هۆی ئابڕووچوونی دوژمن و دڵخۆشی جەماوەرەکەمان و سەرجەم ئازادیخوازان.