کانونی دوھەم 09, 2024 15:30 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندروستیی ‌غەززە بەئاماژە بەوەی کە رژیمی زایۆنی لەهەوڵدایە نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا بێ بەری بکا لە خزمەتگوزاری و راژەکاریی گەیاندنەکان، ڕایگەیاند: ئەوە بەمانای دەرکردنی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ هەزاران نەخۆش و برینداری فەلەستینیە.

وەزارەتی تەندروستیی غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: داگیرکەرانی زایۆنی بەدرۆن، پەلاماری نەخۆشان و ستافی پزیشکی نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا دەدەن.

ئەو ڕێکخراوە تەندروستییەی غەززە، هەروەها ڕایدەگەیێنێ: خۆفڕە ئیسرائیلیەکان دەستیان کردووە بە بۆردومانی بەشە جیاجیاکان و حەوشی نەخۆشخانەکەو هەرکەس کارێک بکا، دەیپێکن.

وەزارەتی تەندروستیی غەززە وشداری دا، برینداران و نەخۆشان لەژێر ئاگری درۆنی زایۆنییەکاندا لە نەخۆشخانەی ئەقسا هەڵدێن. دوابەدوای درێژەی پەلاماری دڕندانەی رژیمی زایۆنی بۆسەر نەخۆشخانەی ئەقسا، ڕێکخراوی پزشکانی بێ سنور شەممەی ڕابردوو فەرمانبەرەکانی لە ناوچەی ناوەندیی کەرتی غەززە بۆ نمونە ئەو نەخۆشخانەیە، راگواستووە. لەهەمان کاتدا، "ژولیێت توما"ی بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئانرۆوا ڕایگەیاند: شوێنەکانی حەوانەوەی ئەو ڕێکخراوە، لەبەر حەشیمەتی زۆر جمەیان دێ و ئیدی شوێنێک نییە بۆجێکردنەوەی ئاوارەی دیکەو غەززە هیچ ژێرخانێکی ناسەربازیی نیە بۆ حەواندنەوەی وەها حەشیمەتێکی زۆری ئاوارەو زۆربەی ئەوان ئێستا لەشەقام وکۆڵانەکان دەخەون.

جۆزێپ بۆرێل-ی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپاش وشداریی دابوو:"بەپێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی بەرنامەی جیهانیی خۆراک، سەت لە سەتی دانیشتووانی غەززە لەبەر قەیرانی خۆراک لەئازاردان". بەهۆی درێژەی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر خەڵکی بێ دەرەتانی غەززە، وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین رۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند؛ ژماری شەهیدان و بریندارانی شەڕی غەززە هەمدیس زیادی کردووە. ئەوە لەکاتێکدایە کە سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی بێ گرینگیدان بە ڕێژەی ژماری کوژراو و برینداری سوپای ئەو رژیمە لە کەرتی غەززەو ناکۆکییەکان لە کابینەکەی و ئەنجومەنی جەنگی ئەو رژیمە، پێی داگرت لەسەر درێژەی تاوانەکانی سوپا ناڕەواکەی لەدژ خەڵکی کەرتی غەززە. بێ دەنگەی کۆمەڵگای جیهانی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆیی لەهەمبەر تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی، بووەتەهۆی درێژەی کوشت وبڕی ژنان و منداڵانی فەلەستینی بەدەست مەکینەی جەنگیی رژیمی زایۆنی.

سەرپەیڤ