کانونی دوھەم 16, 2024 12:30 Asia/Tehran

وتەبێژی سندوقی پاڵپشتیی لە منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان(یونیسێف) ڕایگەیاند، زیاتر لە هەزار منداڵی فەلەستینی لە ئەنجامی پەلامارەکانی سوپای رژیمی زایۆنی لەسەت ڕۆژی ڕابردووی سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە، بۆ هەمیشە تووشی کەمئەندامی بوونە.

"جێمز ئێلدەر" وتەبێژی یونیسێف لەدوا راپۆری خۆی سەبارەت بە رەوشی کەرتی غەززە وتی: هەزاران منداڵی فەلەستینی لەماوەی سەت ڕۆژ پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر کەرتی غەززە، گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە هەزار زارۆکی دیکەش تووشی کەمئەندامیی بوون.

ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە نالەباربوونی دۆخی تەندروستی و پزیشکی لە کەرتی غەززە وتی: یارمەتییە مرۆییەکان، زۆر کەمن و بارودۆخیش بۆ تیمە فریاگوزارەکان زۆر دژوارەو دەواو دەرمان بۆ کەرتی غەززە بەڕێ ناکرێ و نەخۆشەکان لەبەر کەمیی دەرمان، گیانیان لەدەست دەدەن.

سندوقی پاڵپشتیی لە منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشتریش وێڕای بە مەرگهێن وەسف کردنی بارودۆخی کەرتی غەززە، ڕایگەیاندبوو، زیاتر لە سەتی هەشتای منداڵان لە کەرتی غەززە لەبەر کەمیی خواردەمەنی، ئازار دەبینن و لانیکەم هەزار منداڵی ژێر پێنج ساڵان لەوانەیە لەبەر خراپی خۆراک، گیانیان لەدەست بدەن و شەهید بن.

سەرپەیڤ