کانونی دوھەم 17, 2024 09:30 Asia/Tehran

خۆڕاگریی فەلەستین لە سەد و دووەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسادا، شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی نزیکی غەززەی دایە بەر هێرشی بەربڵاوی راکتی.

ئەمڕۆ لە کاتێکدا کە خۆڕاگریی فەلەستین لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندا هێرشی کردە سەر ژمارەیەکی زۆر لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی زایۆنی و کەشێکی پڕ ترس و تۆقانی لای زایۆنییەکان دروست کرد، سوپای زایۆنیش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ناوچەکانی باکووری کەرتی غەززەی دایە بەر هێرشی تۆپخانەیی خۆی.

هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی داگیرکەر ماڵی خەڵکیان لە کەمپی ئەلمەغازی لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە بۆردومان کرد. لە لایەکی دیکەوە، سوپای ڕژێمی زایۆنی دانی بەوەدانا کە سەربازێکی ئەم ڕژیمە لە شەڕ و پێکدادانی قورسی ناوچەی- نەتسانا - لە سنووری نێوان فەلەستینی داگیرکراو و میسر بریندار بووە. گوردانەکانی عزەدین قەسام کە باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماسە، ڕایگەیاند کە لە باکووری گەڕەکی شێخ ڕزواندا لە شاری غەززە، ترۆمبیلێکی زرێپۆشی سوپای ئیسراییلی بە بۆمب و ڕاکتی یاسین 105 پێکاوە.

لە لایەکی دیکەوە کەناڵی ١٣ی ئیسراییل بڵاوی کردەوە، هرزی هالوی سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەم ڕژیمە، هێرزی هالوی، وشداری داوە بە کاربەدەستانی سیاسیی کە ئەو دەستکەوتانەی شەڕی غەززە، بە هۆی نەبوونی پلانێک بۆ دواڕۆژی غەززە پاش کۆتایی هاتنی شەڕ، خەریکە تیا دەچێت.

حزب‌الله لبنانیش پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هێرشی کردە سەر شوێنی کۆبوونەوەی سەربازانی زایۆنیی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو. حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: خەباتکارانی خۆڕاگری ئیسلامی بۆ پشتیوانی لە گەلی کۆڵنەدەری فەلەستین لە کەرتی غەززە و بەرخۆدانی ئازایانە و شەرەفمەندانەیان، کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەکی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، بە چەکی موشەکەوە هێرشی کردە سەر مۆڵگەی سەربازانی دوژمنی ئیسراییلی لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی ئەفن مێناحیمدا.

 وەزارەتی تەندروستی غەززەیش ڕایگەیاندووە ژمارەی شەهیدانی هێرشە دڕندەکانی ڕژێمی ئیسراییل بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٢٤ هەزار و ٢٨٥ کەس، هەروەها ژمارەی بریندارەکانیش لەم ماوەیەدا بۆ ٦١ هەزار و ١٥٤ کەس زیادی کردووە.

سەرپەیڤ