تێکهەڵچوون و تۆپباران لە خان یونس، بۆردومانی دوو نەخۆشخانەی غەززە لەلایەن زایۆنییەکانەوە
هێزە داگیرکەرەکان بۆ سەد وپێنجەمین رۆژی بەدوای یەکدا و لە دەیان پەلاماری ئاسمانی و بۆردومان و تۆپباران و دروست کردنی پشتێنی ئاگر، لە جەنگەی دۆخی نالەباری مرۆیی و ئاوارە بوونی زیاتر لە٩٠ لەسەتی خەڵک، درێژە دەدەن بە شەڕ لە غەززە.
ئەمڕۆ ناوچە جیاجیاکانی خان یونس شایەتی پەلاماری تۆپخانەیی، ئاسمانی و تێکهەڵچوونی نێوان خۆڕاگریی و داگیرکەرانە. لە درێژەی دەسدرێژکارییەکانی سەر غەززە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی رژیمی زایۆنی، پەلامارێکی قورسیان کردەسەر دەورووبەری نەخۆشخانەی "شیفا" ی شاری غەززە.
میدیا فەلەستینیەکان رایانگەیاند، مووشەکەکانی رژیمی زایۆنی ئاپارتمانێکیان لەنزیک نەخۆشخانەکە پێکا کە بەهۆیەوە، ژمارێک کەس شەهید و بریندار بوون و هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی گیانی کەسانی گیرخواردوو لە ژێردارووپەردووەکان، هەروا بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەوە، لە بۆردومانی ئاپارتمانێکی دیکە لە نزیک نەخۆشخانەی شیفا، دوانزە فەلەستینی شەهید و ژمارێکی دیکەش بریندار بوون.
هەروەها لە بۆردومانی ماڵی خێزانی ئەلکازمی لە رۆژاوای خان یونس کە لەلایەن فڕۆکەکانی رژیمی زایۆنی ئەنجامی گرت، پێنج کەس شەهیدو هەشت کەسیش بریندار بوون.
لەهەواڵێکی دیکەدا هاتووە، بنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی وتوویەتی: ئێمە تەرمی ٢١ ئیسرائیلیی گیراومان لە خان یونس دۆزیوەتەوەو شەوی رابردوو ڕامانگواستوون.