چاودێری مافی مرۆڤ ڕایگەیاند کە ١٢٠ گۆڕی بەکۆمەڵ لە غەززە دۆزراونەتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i424707-چاودێری_مافی_مرۆڤ_ڕایگەیاند_کە_١٢٠_گۆڕی_بەکۆمەڵ_لە_غەززە_دۆزراونەتەوە
چاودێری مافی مرۆڤ شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە سەدو بیست گۆڕی بەکۆمەڵ لە غەززە دۆزراونەتەوە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی دوھەم 27, 2024 07:00 Asia/Tehran

چاودێری مافی مرۆڤ شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە سەدو بیست گۆڕی بەکۆمەڵ لە غەززە دۆزراونەتەوە.

ئەو دامەزراوە مافی مرۆییە ڕایگەیاند کە سەرەڕای پەلامارە بەردەوامەکانی ڕژیمی زایۆنیستی و دەستڕانەگەیشتن بە گۆڕستانەکان هاووڵاتیانی غەزە ناچارن شەهیدەکانیان بەکۆمەڵ بنێژن.هاوکات وەزارەتی دەرمان و تەندروستی غەزەش ڕاگەیاند کە ڕێژەی شەهیدو بریندارەکانی ئەو کەرتە هەڵکشاوە بەجۆرێک کە لەدەسپێکی شەڕەکەوە تاکووئەم چرکەساتە بیست و پێنج هەزارو نۆسەد کەس شەهیدو شەستو چوار هەزارو سەدو دە کەسیش بریندار بوون.

ئەرتەشی ئەو ڕژیمە لەماوەی بیست و چوار کاتژومێری ڕابردووش بیست و یەک قەڵاچۆی دیکەی بەڕێوە بردوە کە لەئاکامی دا  دووسەد کەسی دیکە شەهید بوون و سێسەدو حەفتا کەسیش بریندار کراون، هاوکات داگیرکەرانی زایۆنیست پاشنیوەڕۆی دوێنیش لانیکەم بیست و حەوت فەلەستینیان شەهیدو سەدو حەفتاو شەش کەسیشیان بریندار کردوون.

هاووڵاتیانی غەزە لە گۆڕەپانی کوەیتی غەزە چاوەڕوانی وەرگرتنی یارمەتیە مرۆیەکان بوون کە بۆردومان کران و و لەوێس بیست کەس شەهیدو سەدو پەنجا کەسی دیکەش بریندار بوون و ژومارەیەکیان ڕاگوێزرانە نەخۆشخانەی شیفا.