کەڵک وەرگرتنی ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیستی لە چەکی برسی کردنی خەڵکی فەلەستین
وتەبێژی وەزارەتی دەرمان و تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند کە ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیستی لە چەکی برسیکردن خەڵکی فەلەستین کەڵک وەردەگرێ.
"ئەشرەف قەدرە"ی وتەبێژی وەزارەتی دەرمان و تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند کە ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیستی لە چەکی برسیکردن خەڵکی فەلەستین بەئامانجی وەدەستهێنانی ئاستێکی دەگمەن لە کۆمەڵکوژی کەلکوەردەگرێ.
ناوبراو وریایی دا کە داگیرکەرانی ئیسڕائیلی لەڕێگەی بۆردومان و برسیکردن و بەرگرتن لە خزمەتگوزاری دەرمانی خەریکی کۆمەڵکوژی خەڵکی غەزەن.
ناوبراو ڕاگەیاندراوەکەی لەدوای ئەوە دەرکرد کە دەبابەکانی ڕژیمی زایۆنیستی تەقەیان لە خەڵکێک کرد کە لە ڕیزی وەرگرتنی خواردن دا ڕاوەستابوون و لەئاکامی دا تاقمێک لە خەڵکی فەلەستین شەهیدو بەدەیان کەسیش بریندار بوون.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانیش لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاند کە بۆردومانی توندی خەڵکی غەزە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە ڕادەستی یارمەتی مرۆیی لە باکووری ڕەفەح تاڕادەیەکی زۆر نەلواو کردوە.
"تۆماس وایت"ی بەرپرسی کاروباری ئانڕواش پێداگری کردوە کە بەشی بەرچاوی داواکاریەکانمان بۆ بردنی پێویستی بەبێ خەم بۆ ئەو کەرتە لەلایەن ئیسڕائیلەوە پشتگوێ خراوەو خەڵکی باکووری غەزە تووشی برسیەتی هاتوون و لەو یارمەتیانەش هیوابڕاون، لەکاتێکدا یەگجار زۆر پێویستیان بەوڤ یارمەتیانە هەیە.