قەسام دیسانەوە دەبابەیەکی میرکاوای ڕاو کرد
گوردانەکانی عێزەدین قەسام ڕایگەیاند کە دیسانەوە دەبابەیەکی میرکاوای زایۆنیستەکانی لە غەزە ڕاو کردوە.
گوردانەکانی عێزەدین قەسام ڕایگەیاند کە بەهۆی ڕاکێتی یاسین سەدو پێنج"ەوە دەبابەیەکی میرکاوای ڕژیمی زایۆنیستی لە ڕۆژئاوای خان یۆنس لە کەرتی غەزە لێک بڵاو کردوەو هاوکات بە کردنە ئامانجی کۆبوونەوەی چەکدارانی ئیسڕائیلی لەنێو بینایەک لە ڕۆژئاوای خان یۆنس چەندین زایۆیستی کوشتوەو بریندار کردوە.
گوردانەکانی سەرایا قودسیش ڕایگەیاند کە بە هەڵمەتی ڕاکێتی بۆسەر شارۆچکە زایۆنیست نشینەکانی عەسقەلان و سدیرووت و نیرعام و غەلافی غەزەی کردۆتە ئامانج.
ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیستی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە سی و هەشت ئەفسەرو چەکداری لە شەڕەکانی غەزەدا بریندار بوون و لەدەسپێکی هەڵمەتەکەی ئەقساوە تاکووئێستا دوو هەزارو حەوسەدو چلو هەشت چەکداریان بریندار بوون و لەدەسپێکی پەلامارە وشکانیەکەشیانەوە هەزارو دووسەدو پەنجاو هەشت ئەفسەرو چەکداریان برینداربوون و سێسەدو نەوەدو شەش ئەفسەرو چەکداریشیان هەروا لە نەخۆشخانەکان دا خەوێندراون و لەچارەسەری پزیشکی دان کە برینی سی و هەشت کەسیان قورسە.