کانونی دوھەم 29, 2024 13:00 Asia/Tehran

ژێدەرە هەواڵییەکان باسی تیاچوونی دوو تانکی دیکەی ئیسراییلی و گواستنەوەی هێزی برینداری زایۆنی بە زیاتر لە حەفتا کۆپتەر بۆ نەخۆشخانەیان کردووە.

گرووپەکانی خۆڕاگریی فەلەستین ڕایانگەیاندووە هێزەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنییان لە میحوەرە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە داوەتە بەر هێرش. گوردانەکانی شەهید «عزالدین القسام» ڕایگەیاند کە دوو تانکی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە مۆدیلی مێرکاوای بە ڕاکتی «الیاسین ۱۰۵» لە گەڕەکی ئەمەل لە ڕۆژاوای شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە پێکاوە.

گوردانەکانی خۆڕاگریی نیشتمانیی فەلەستین هێزەکانی "شەهید ئەلقاسم" ڕایگەیاند کە هێزی زایۆنیی لە میحوەرەکانی شەڕ و پێکداداندا لە کەرتی غەززە داوەتە بەر گوللەهاوەن.

سەرایائەلقودس لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستینیش رایگەیاند کە لە شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززەدا بە دۆشکا و ڕەشاش و هەموو جۆرە چەکی قورس هێرشی کردۆتەسەر هێزی زایۆنی .

هەروەها ڕۆژنامەی زایۆنیی «یەدیعوت ئاحارانوت» باسی گوێزرانەوەی سەربازانی برینداری زایۆنی بۆ نەخۆشخانەیەکی ئیسراییل بە زیاتر لە حەفتا کۆپتەری کردووە. یەدیعوت ئاحارانوت نووسی: لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە تا ئێستا زیاتر لە حەفتا کۆپتەری هەڵگری ئەفسەر و سەربازیی بریندار لە سەر نەخۆشخانەی "ئیخیلوو" نیشتوونەتەوە. 

سەرپەیڤ