ئەندامێکی باڵای حەماس: ئازادکرانی گیراوە زایۆنیستەکان بەر لە ڕاگیرانی دەستدرێژکاریەکەی سەر غەزە نەلواوە
ئەندامێکی باڵای مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی ڕێز دەگرین لە هەوڵ و تێکۆشانی براکانمان لە شەڕگەکانی لوبنان و یەمەن و عێراق بۆ ڕاگەیاندنی پاڵپشتیان لە غەزەو ئەو کارەیان دەبێ ببێتە هێمایەک بۆ وڵاتانی دیکە.
غازی حەمدی ئەندامێکی باڵای مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس سەبارەت بە نوێترین ڕوداوەکانی پەیوەنددار بە دەستدریەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەزە وتی: شەڕ لە کەرتی غەزە شانازیە بۆ گەلی فەلەستین و پێداگریش دەکەین کە ئازادکرانی گیراوەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بەر لە ڕاگیرانی بەتەواوی دەستدرێژکاری بۆسەر ئەو کەرتە بەڕێوە ناچی و پێشنیارگەڵیکی زۆرمان لەلایەن سەرچاوەگەلی جۆربەجۆری نێودەوڵەتیەوە سەبارەت بە دۆسیەی گیراوەکانی ئەو ڕژیمەوە پێدراوە و هەمووشیان تاوتوێ دەکەین.
ئەو ئەندامە باڵایەی حەماس وتی: سەرجەم خەڵکی فەلەستین سەبارەت بە پێویستی یەگجار زۆری کردنەوەی هەموو بەرەکانی شەڕی دژبە ڕژیمی داگیرکەر کۆدەنگی و هاودەنگی نیشتمانیان هەیە.
غازی حەمد هەروەها وتیشی کە ئامانج لەهێنانە بەرباسی تۆمەتەکانی ئەمدوایانەش لە فەرمانبەرەکانی ئانڕوا زەخت و گوشارخستنە سەر دامەزراوەکانی سەربە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانە لەبەر پشتبەستنیان لە دادگەی نێودەوڵەتی سزاکان بەدژی زایۆنیستەکان.