جەهادی ئیسلامیی فەلەستین: تیرۆری سێ خەباتکاری خۆڕاگری، جەنایەتی جەنگییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i424822-جەهادی_ئیسلامیی_فەلەستین_تیرۆری_سێ_خەباتکاری_خۆڕاگری_جەنایەتی_جەنگییە
بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین تیرۆری سێ خەباتکاری خۆڕاگریی بە جەنایه تی جەنگی زانی و پێی داگرت کە ئەم جەنایەتە بێ وەڵام نامێنێتەوە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی دوھەم 31, 2024 09:30 Asia/Tehran

بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین تیرۆری سێ خەباتکاری خۆڕاگریی بە جەنایه تی جەنگی زانی و پێی داگرت کە ئەم جەنایەتە بێ وەڵام نامێنێتەوە.

بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا بە سەرەخۆشی کردنی شەهیدبوونی سێ خەباتکاری خۆڕاگری ڕایگەیاند کە کردەوەی ڕژێمی ڕەگەزکوژی ئیسراییل بنپێکردنی یاسا و ڕێسا مرۆڤدۆستانەکان و نەریت و پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکانە و جەنایەتی جەنگی دێتە ئەژمار.

بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین پێی داگرت: جەنایەتی ڕژێمی ڕەگەزکوژی زایونی لە لایەن هێزەکانی خۆڕاگری و گەلی فەلەستینەوە بێ وەڵام نامێنێتەوە.