بەردەوامی شەڕی خۆڕاگری لە کەرتی غەزە ،شەهیدکرانی بیست و حەوت فەلەستینی لەئاکامی بۆردومانەکان
سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە شەڕی نێوان خەباتگێڕانی خۆڕاگری و چەکدارانی ڕژیمی زایۆنیستی لە کەرتی غەزە بەردەوامەو لەماوەی بیست و چوار کاتژومێری ڕابردوو بیست و حەوت فەلەستینی لەئاکامی بۆردومانەکا نشەهیدکراون .
خەباتگێرانی خۆڕاگری فەلەستین خەریکی شەڕێکی توندن لە گەڵ چەکدارانی داگیرکەر لە شاری خان یۆنس لە باششوری کەرتی غەزەو هاوکات گوردانەکانی عیزەدین قەسام لقی سەربازی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە بەهۆی ڕاکێتی یاسین سەدو پێنج - دەبابەیەکی ئەرتەشی ئەو ڕژیمەیان لە غەزە کردە ئامانج و لەگەڵیان تێکهەڵچوون و ژومارەیەکیان لێ کوشتن و بریندار کردن.
تۆپباران و بۆردومانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو کەرتە بەتایبەت ناوەندو باشوورەکەی لەلایەن ئەو ڕژیمەوە هەروا بەردەوامەو لە ڕۆژی ڕابردوەوە تاکوو ئێستا لەئاکامی پەلاماری زایۆنیستەکان حەڤدە کەس لە شاری خان یۆنس شەهید کراون و هەرئێستا دەنگی بۆردومان و شەڕی قورس لەو شارە بەردەوامە.
نەخۆشخانەی ناسر لە شاری خان یۆنس"یش تۆپباران کراو هێزە داگیرکەرەکان ڕۆژئاواو باکووری کەرتی غەزەیان بەخەستی تۆپباران کرد.
لەهەمان کات دا فڕۆکەی زایونیستەکان"یش چەند پەلامارێکی ئاسمانی توندیان بۆسەر نەخۆشخانەی عودەی تەلزەعتەری ئەو کەرتە بەڕێوە بردو هەڵیشیان کوتایە سەر دەوری مزگەوتی عودەی باکوری کەرتی نەسیرات کە لەوێش یازدە هاووڵاتی فەلەستینی لەئاکامی بوردمانی ماڵێکی شاری دەیربەلەح شەهیدو تاقمێکی دیکە بریندار بوون.