شوبات 03, 2024 12:00 Asia/Tehran

بەرپرسی هەڵمەتی ئورژانس و فریاگوزاری ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی وشداری دا لەحاند ڕەوشی نالەباری خەڵکی کەرتی غەززە و مەترسی مردنیان لەبەر برسێتی.

مایکێل راین رایگەیاند: خەڵکی کەرتی غەززە لەبەر ئەو بەرتەسکییانەی دانراوە بۆ ناردنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بۆ ئەم ناوچەیە، خەریکن گیانیان لەدەست دەدەن. ناوبراو لە پرێس کۆنفرانسێدا ڕایگەیاند؛ خەڵکی کەرتی غەززە هیچ دەستێکیان لەم شەڕەدا نەبووە، بەم حاڵەشەوە خەریکن لە برسێتیدا دەمرن و بەرەو تیاچوون و نەمان پاڵ پێوە دەنرێن. ناوبراو وشداریدا؛ سەرما و سۆڵە و کەمبوونی خۆراک و خواردن ڕەوشێکی لەباری ڕەخساندووە بۆ بڵاوبوونەوەی هەموو چەشنە نەخۆش و پەتایەک. لە لایەکی دیکەوە بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی ڕایگەیاند کە ئەم ڕێکخراوەیە کێشە و تەگەرەی زۆری لەبەردەمدایە بۆ پشتیوانی کردنی سیستەمی تەندرووستی و دەرمانی غەززە.

وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە دوێنێ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سوپای ڕژێمی زایۆنی دەستی داوەتە پازدە جەنایەت و کوشتاری دیکەی لەم کەرتەدا کە بە هۆیەوە ١١٨ کەس شەهید بوون و ١٩٠ کەسیش بریندار. ئەم وەزارەتخانەیە پێی داگرت کە بە شەهید بوونی ئەم کەسانە، ژماری سەرجەم شەهیدانی غەززە لە دەسپێکی شەڕەوە لە حەوتی ئۆکتۆبەر تا ئێستا گەیشتۆتە ٢٧ هەزار و ١٩ کەس و ژماری بریندارانیش سنووری ٦٦ هەزار و ١٣٥ کەسی تێپەڕاندووە. 

سەرپەیڤ