ئەبووشەریف: شەڕی دژە بە ڕژێمی زایۆنی تا هاتنەدیی مەرجەکانی خۆڕاگری بەردەوام دەبێ
نوێنەری بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین لە ئێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە پشتیوانی کردنی خۆڕاگری دەبێ هەر بەردەوام بێ، وتیشی: شەڕی دژە بە ڕژێمی زایۆنی تا هاتنەدیی شەرت و مەرجەکانی خۆڕاگریی فەلەستین هەر بەردەوام دەبێ.
ناسر ئەبووشەریف نوێنەری بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین لە ئێران وتی: ساڵی ڕابردوو ٨٧%ی ئۆمەتی ئیسلامی نەیارەتییان دەربڕی بەرامبەر بە دامەزرانی هەرچەشنە پێوەندییەکا لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی کە ئەم مەسەلە پیشان دەدات فەلەستین لە سەرووی ئەولەوییەتەکانی ئۆمەتی ئیسلامیدایە.
ناوبراو وتیشی: شەڕی غەززە ئامانجی بووژاندنەوەی پێگەی فەلەستین لە جیهاندایە؛ ئێمە لە گەیشتن بەو ئارمانجەمان سەرکەوتوو بووین، لەبەر ئەوەی کە خۆڕاگریی شەرت و مەرجەکانی بۆ کۆتایی هێنانی شەڕی غەززەی راگەیاندووە کە بریتین لە دامەزرانی ئاگربڕێکی تۆکمە و تەواو و یەکجاری، پاشەکشەی سوپای زایۆنی، کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی، گەیشتنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە، ئاوەدان کرانەوەی غەززە و بڕیاردانی خودی فەلەستینییەکان بۆ چارەنووسی خۆیان.