شوبات 05, 2024 09:30 Asia/Tehran

ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنیی ئەمریکا لە سەد و بیست و یەکەمین ڕۆژیدا بە بۆردومانی شاروومەندانی مەدەنی لە غەززە و کەرتی ڕۆژاوا هەروا بەردەامە و بە پێی دوایین ڕێژە و ئاماری وەزارەتی تەندرووستی لە غەززە، تا ئێستا ٢٧٢٣٨ فەلەستینی شەهید بوونە و 66452 کەسیش بریندار.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حکومی لە غەززە ڕایگەیاند؛ ڕژێمی زایۆنی بە داڕژاندنی ٦٦ هەزار تۆن بۆمب بە سەر غەززەدا، ١٤٠ بینای حکومی، ١٠٠ خوێندنگە و زانکۆی بە تەواوەتی تیا بردووە و زەبری داوە لە ٢٥٩ خوێندنگە و زانکۆیش و ١٨٣ مزگەوتی بە تەواوەتی خاپوور کردووە و ٢٦٤ مزگەوتی دیکەیش زەبریان لێکەوتووە، هەروەها ٣ کڵێسەیشی کاول کردووە. هەروەها ٧٠ هەزار ماڵ و خانووبەرە بە تەواوەتی تیابراون و ٢٩٠ هەزار ماڵیش زەبری قورسیان لێکەوتووە. ئەم ڕژێمە هەروەها ٣٠ نەخۆشخانە و ٥٣ ناوەندی دەرمانی تەواو پەک پێخستووە. ١٥٠ ناوەندی دەرمانیش زەبری قورسیان دیوە و ١٢٢ ئامبوڵانسیش تەواو تیابراون و ٢٠٠ ئاسەواری کەونارایی و شوێنەواری فەرهەنگیشی زەبری قورسیان لێکەوتووە.

گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی حەماسیش لە هەموو بەرەکانی شەڕدا بەرامبەر بە جەنایەتکانی ڕژێمی خۆڕاگری دەکات و زەبری قورس لە زایۆنییەکان دەدات. 

سەرپەیڤ