شوبات 05, 2024 15:30 Asia/Tehran

وتەبێژی گوردانەکانی قەسام وێڕای ئاماژە بە کوژرانی پازدە چەکداری زایۆنیست لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕاشیگەیاند کە هێزەکانی خۆڕاگری چل و سێ زرێپۆشی زایۆنیستەکانیشیان لێک بڵاو کردوە.

ئەبووعوبەیدەی وتەبێژی گوردانەکانی قەسام شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پازدە چەکداری زایۆنیستیان کوشتوەو لەمیانەی حەڤدە ئەرکی سەربازی دا بەدەیان چەکداری دیکەی زایۆنیستیشیان کوشتوەو بریندار کردوە.

ئەبوو عوبەیدە وێڕای ئاماژە بە لێک بڵاوکردنی چلو سێ زرێپۆشی جەنگی زایۆنیستیش وتی کە هێزەکانی قەسام چوار خۆفڕی ڕژیمی زایۆنیستیشیان کۆنتڕۆڵ کردوە.

وەزارەتی شەڕی ڕژیمی زایۆنیستی سەبارەت بە وردەکاری کوژرانی چەکدارەکانی لەو شەڕەدا ڕایگەیاند کە لەنێو چەکدارە بریندارەکانی دا هەزارو شەشسەدو پەنجاو هەشت کەس برینەکەیان سووک بوەو چوارسەدو بیست و نۆ کەسیان برینیان قورسە.

سەرپەیڤ