شوبات 06, 2024 13:30 Asia/Tehran

فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی ئیسرائیل سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سەد وبیست و دووەمین رۆژی دەسدرێژکاریی وهێرش بۆسەر کەرتی غەززە، چەند ناوچەی نیشتەجێبوون و مزگەوتێک لە "دەیرولبەلەح" هەڵکەوتوو لە ناوەڕاستی غەززەیان بۆردومان کرد.

ژێدەرە هەەواڵییەکان لە غەززە رایانگەیاند، لە هێرشی تازەی زایۆنییەکان بۆسەر غەززە، سی کەسی سیڤیلی دیکە شەهید و زیاتر لە١٥ کەسیش بریندار بوون. هێشتا دەیان کەسی دیکە بەهۆی ئەو پەلامارە سامناکانە، لەژێر دارو پەردوو دان.

زایۆنییەکان لە دەسدرێژکارییەکی دیکەیان بۆسەر دەیرولبەلەح ، بینایەکی چوار نهۆمیان بەتەواوەتی وێران کردووەو ئەو بینایە، جگە لە دانیشتووانی، پڕ بوو لە ئاوارە فەلەستینیەکان.

رۆژنامەی زایۆنیستیی هائارێتسیش لە ڕاپۆرێکی هەژێنەردا نووسی؛ زیاتر لە یازدە هەزار منداڵ لە غەززە شەهید بوون.

گوردانەکانی قەسام، لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماسیش رایگەیاند کە بەهاوکاریی گوردانەکانی قودس، تانکێکی سوپای رژیمی زایۆنی بە رۆکێتی یاسینی١٠٥ لە گەڕەکی "ئەلئەمەل" هەڵکەوتوو لە رۆژاوای خان یونسی کردۆتەئامانج.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی خۆراگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) ڕایگەیاند، درۆنێکی سیخوڕیی رژیمی زایۆنیمان تێکشکاندووە.

گوردانەکانی عیزەدین قەسام ڕایگەیاند کە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕیی رژیمی زایۆنی لە جۆری"سکای لارک"مان خستەژێر کۆنترۆڵی خۆمانەوە.

گوردانەکانی قەسام هەروەها رایگەیاند کە ئەو درۆنەی رژیمی زایۆنی خەریکی ئەنجامدانی فەرمانبەرێتییەکی سیخوڕیی بوو لە رۆژاوای شاری خان یونس هەڵکەوتوو لە باشوری غەززە.

تاقمە خۆراگرەکانی فەلەستین لە دەسپێکی شەڕی غەززە هەتا ئێستا چەندین درۆنی رژیمی زایۆنیان خستووەتەژێر کۆنترۆڵ و چاودێریی خۆیان. هاوکات گوردانەکانی "سرایا القدس" رایگەیاند کە شوێنی گردبوونەوەی هیزەکانی رژیمی زایۆنی و کەل وپەل وکەرەستەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ئوردوگای "المغازی" هەڵکەوتوو لە غەززەیان بە هاوەن کردۆتە ئامانج. سوپای رژیمی زایۆنیش دانی بەوەدانا کە لەبارەی توانای خۆڕاگریی فەلەستین هەڵەی کردووەو رایگەیاند کە لەبەین بردنی توانای لۆجستیکیی خۆڕاگریی، لانیکەم دوو ساڵ دەخایەنێ.

سەرپەیڤ