شوبات 07, 2024 09:30 Asia/Tehran

پاش چوار مانگ ژینۆسایدی ئەمریکایی- ئیسراییلی لە غەززە، پەلاماری داگیرکەرانی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە هەر بەردەامە.

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە پەلامارەکانی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆیان بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە بە ئەنقەست دەستیان دایە کوتانی ماڵە مەدەنییەکان. لە کاتی بۆردومانی خان یونسدا کە لە باشووری کەرتی غەززە هەڵکەوتوە، لانیکەم ١٧ فەلەستینی شەهید بوون. هەرەها لە بۆردومانکرانی ماڵێک لە گەڕەکی سەلام هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی شاری ڕەفەح کە ببووە پەناگەی ئاوارە فەلەستینییەکان چەن شاروومەندی بێ تاوان گیانیان لەدەستدا. 

هێزی داگیرکەری زایۆنی هەروەها پەلاماریان کردە سەر ئەریحا لە ڕۆژهەڵاتی کەرتی ڕۆژاوا و ئۆردوگاکانی "عین السلطان'' و "عقبه جبر" و بە بێ هیچ هۆیەک دەستیان دایە گرتنی ژمارێک شاروومەندی فەلەستینی. ئەوە لە کاتێکدایە کە هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین بەرامبەر بە دەسدرێژکاریی داگیرکەرانی زایۆنی  ڕاوەستان و  بەرپەرچیان دانەوە. هێزە فەلەستینییەکان بە بۆمبی دەسکرد هێرشیان کردە سەر زایۆنییەکان. 

سەرپەیڤ