"سەرایا قودس" ناوندی کۆبوونەوەی داگیرکەرانی زایۆنیستی کردە ئامانج
گوردانەکانی قودسی لقی سەربازی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند کە ناوندی کۆبوونەوەی داگیرکەرانی زایۆنیستی لە غەزە بەمووشەکی ڕێنوینکار کردۆتە ئامانج.
"سەرایا قودس"ی گوردانەکانی قودسی لقی سەربازی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند کە بە مووشەکی ڕێنوێنکاری جۆری سەدو حەوت هەڵیکوتاوەتە سەر ناوەندی کۆبوونەوەی چەکدارانی زایۆنیست لە غەزەو لە چەند ناوچەیەکی شاری خان یۆنس و لە باشوری کەرتی غەزە بە تیربارو ڕاکێتی دژەنەفەر لەگەڵ داگیرکەرانی زایۆنیست تووشی شەڕو تێکهەڵچوون هاتوە.
گوردانەکانی قودس هاوکات ڕاشیگەیاند کە خەباتگێڕەکان کوادکۆپتەرێکی زایۆنیستیان لەکاتی سیخوڕی کردن لە ڕۆژهەڵاتی ئەو کەرتە خستۆتە خوارەوەو گوردانەکانی خۆڕاگری نیشتمانی فەلەستین ڕایگەیاند کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەم شارۆچکەی حولیتی خاکی داگیرکراویان کردۆتە ئامانج.