شوبات 09, 2024 15:30 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی غەزە پێداگری کرد کە کۆگەی نەخۆشخانەی ناسر لەبەر بەردەوامی گەمارۆو پەلاماری ئامانجدارو دووپاتەی چەکدارانی داگیرکەر ڕوبەڕوو بۆتەوە لەگەڵ کارەساتی تەندروستی و مرۆیی.

ئەشرەف قەدرە"ی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین  لە غەزە لەو پەیوەندیەدا وتی: سێسەد کەسی کادری پزیشکی چوارسەدو پەنجا بریندارو نەخۆش و دە هەزار ئاوارە کە لە نەخۆشخانەی ناسرخۆیان حەشار داوە لەبەر برسیەتی کە  وتونە بەردەم هەڕەشەی مەرگ و لەبەردەم پەلاماری داگیرکەرانیش دان و لەبواری ئامێری بێهۆشکردن و چاودێری تایبەت وکەلوپەلی نەشتەرگەریش تووشی کەمووکووڕی لەڕادەبەدەرین.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی غەزە پێداگری کرد کە لەبەر کەمی سووتەمەنی ژینڕاتۆڕی نەخۆشخانەکان، لەماوەی کەمتر لە چلوهەشت کاتژومێری داهاتوو لەکار دەکەون و هەربۆیە کارەبای نەخۆشخانە لەماوەی شەوو ڕۆژدا چەندین جار دەپچڕێ.

ناوبراو ڕایگەیاند کە چەکدارانی داگیرکەر بەردەگرن بە هاتووچۆی ئامبوڵانسەکان و بەڕێکردنی نەخۆش و بریندار بۆ نەخۆشخانەی ناسرو لەبەر بۆردومانی بێ وچانی دەوری ئەو نەخۆشخانەش تانکێرو سەرچاوەی ئاوەکان لەکار کەوتوون و تاکووئێستا نەمانتوانیوە نۆژەنیان بکەینەوە.

سەرپەیڤ