شوبات 10, 2024 09:30 Asia/Tehran

چەکدارانی ڕژیمی زایۆنیست لەدرێژەی دڕندەکاریەکانی خۆیان لە کەرتی غەزە ئەو ناوچەیان لە باکوورو باشورەوە دایە بەر شاڵاوی بۆردومان.

ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیستی لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە پەلامارە ئاسمانیەکانیان لەسەر دەڤەرەکانی جیبالیاو دەیربەلەح و ڕەفەح چڕ کردۆتەوە.فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایۆنیستی چەندین جار هەڵیان کوتایە سەر دەڤەرەکانی بانکی فەلەستین لە جیبالیا، کە لەئاکامی بۆردومانی مالی خەڵکی سڤیلی ڕەفەحیش تاکوو ئیستا هەشت ژن و منداڵ شەهید بوون و تاقمێکێش بریندار کراون کەهەوڵ لەپێناو دەرکێشانی تەرم و بریندارەکان لەژێر دارو پەردوو هەروا بەردەوامە.

دەبابەکانی ئەو ڕژیمە لە دەوری چەند قوتابخانەی شوێنی نیشتەجێ کردنی دەربەدەرە فەلەستینیەکان لە خان یۆنس جێگیر بوون و داوایان لە ئاوارەکانی قوتابخانەکانی عودەو ڕەماڵ و شێخ عەجلەینی غەزە کردوە کە ئەو شوێنانە چۆڵ بکەن.ئەو میدیایانە هاوکات ڕاشیانگەیاندوە کە شەڕێکی توند لەنێوان خەباتگێڕانی خۆڕاگری فەلەستین و چەکدارانی زایۆنیست لە دەڤەرەکانی ڕەماڵ و شێخ عەجلەین لەو کەرتە لەئارادایە.کۆپتەری زایۆنیستەکانیش لەمیانەی ئەو شەڕەدا بۆ ڕاگواستنی چەکدارانی زایۆنیست لە ڕۆژئاوای ئەو شارە نیشتنەوە.

سەرپەیڤ