ڕێکخراوێکی مافی مرۆیی: رژیمی زایۆنیستی لەئەنقەست ژێرخانە دەرمانیی و پزشکییەکان دەکاتە ئامانج
ناوەندێکی مافی مرۆڤیی ئوروپا-مەدیتەرانە، ڕایگەیاند، رژیمی زایۆنیستی لەئەنقەست ژێرخانە پزیشکی-دەرمانییەکانی کەرتی غەززە بۆردومان و تۆپباران دەکا.
ئەو ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ لە راپۆرێکدا ڕایگەیاند کە رژیمی زایۆنیستی بۆ لەناوبردن و پەک پێ خستن بە پاشماوەی سیستەمی تەندروستی و پزیشکیی کەرتی غەززە، لە ئەنقەست ئەو ژێرخانانە بە چەکی قورس و تۆپخانە دەکاتە ئامانج.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، بەشی هەرەزۆری ژێرخانە پزیشکی و دەرمانییەکانی کەرتی غەززە لەبەین چووەو چەند نەخۆشخانە لەوان نەخۆشخانە نیوەداخراوەکانی"ئەلئەمەل" و"ناسر" لە خان یونس لەگەمارۆی هێزەکانی سوپای رژیمی زایۆنیستی دایە.
ئەو ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ، پێشتر لە ڕاپۆرێکدا رایگەیاند کە پتر لە سی و پینج هەزار کەس بەهۆی دەسدرێژکاریی بەردەوامی داگیرکەرانی ئیسرائیلی بۆسەر کەرتی غەززە شەهیدبوون کە سێزدە هەزار کەس لەوان منداڵانی فەلەستینین.