حەماس: ئەمریکا وڕژێمی زایۆنی بەرپرسی ئەو جەنایەتەن لە ڕەفەح دەقەومێ
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین (حماس) بە ئاماژە بە جەنایەتی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنی لە ڕەفەح پێیداگرت حکومەتی ئەمریکا و خودی "جۆ بایدێن"ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بە دانی چراسەوز بە سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە و پشتیوانیی دراوی و سەربازی لێی، دەستی هەیە لەم جەنایەتانەدا.
بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا پێیداگرت: بە سەرنجدانی ڕەوشی کارەساتباری شاری ڕەفەح کە نزیکەی یەک ملوێن و چوارسەد هەزار فەلەستینی لە خۆدا جێ کردۆتەوە و شەقامەکانی بووە بە ئۆردوگای ئاوارەکان، پەلاماری سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئەم شارە جەنایەتێکی چەنڕەهەندییە و سووربوونە لە سەر ژینۆساید و کۆچی بەزۆرەملی و پەرەپێدانی بازنەی جەنایەت دژ بە گەلی ئێمە.
حەماس وتیشی: ڕژێم و سوپای زایۆنی بڕیارەکانی دیوانی نێودەوڵەتیی داد سەبارەت بە هەڵگیرانی هەنگاوی خێرا و کارتێکەر بۆ کۆتایی هێنان بە ژینۆسایدیان بنپێ کرد و ئێمە داوا لە وڵاتانی عەرەبی، ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە خێرا هەنگاوگەلی گرینگ و کاریگەر هەڵگرن بۆ کۆتایی پێهێنانی جەنایەت و دەسدرێژییەکانی ئەم ڕژێمە و ڕاگرتنی ئەو ژینۆسایدەی دژ بە شاروومەندانی بێ دەرەتانی کەرتی غەززە وەڕێیخستووە.