شوبات 15, 2024 08:00 Asia/Tehran

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەدو سی و یەکەمین ڕۆژی کۆمەڵکوژی خەڵکی فەلەستین لەلایەن زایۆنیست و ئەمریکیەکانەوە، لە کەرتی غەزەو لێواری ڕۆژئاواو ڕۆژهەڵاتی دەیربەلەح و ناوەندو ڕۆژئاوای خان یۆنس"یش لەلایەن زایۆنیستەکانەوە کرانە ئامانج.

لەدوای ئەوەی وتووێژەکانی قاهیرە لەسەر ڕێککەوتن بۆ ڕاگرتنی شەڕەکەی غەزە و گۆڕینەوەی دیلە فەلەستینی و گیراوە زایۆنیستەکان کە بەبێ هیچ ئاکامێکی هەستپێکراو کۆتایی پێ هات، چەکدارانی زایۆنیست لە شوێنە جۆربەجۆرەکانی ئەو کەرتەو لێواری ڕۆژئاوا بەردەوام بوون لەسەر دڕندەکاریەکانیان.

هەواڵدەری فەلەستینی شەهاب ڕایگەیاند کە ڕۆژئاوای دەیربەلەح لەلایەن چەکدارانی زایۆنیستەوە بەتوندی تۆپباران کراوەو لە هەواڵێکی بەپەلەش دا رایانگەیاندوە کە تۆپخانەکانی ئەو ڕژیمە نێوەڕاست و ڕۆژئاوای شاری خان یۆنسیان بەتوندی کردۆتە ئامانج.

لە هەواڵێکی دیکەدا نیدا عەفیفی کۆرپەی چل ڕۆژ تەمەنی فەلەستینی کە لەنێو ئەو سەڕەدا لەدایک بوو شەهید بوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە"ەش ڕایگەیاند کە لە ئێوارەی دوێنێ وە تاکووئێستا سێ فەلەستینی لە نێو نەخۆشخانەی ناسر شەهید کراون و دە کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرپەیڤ