پێداگریی سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس لەسەر گەرەنتی ئاگربەس بێتوو ڕێککەوتن بکرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i425211-پێداگریی_سەرۆکی_مەکتەب_سیاسیی_حەماس_لەسەر_گەرەنتی_ئاگربەس_بێتوو_ڕێککەوتن_بکرێ
سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) پێی داگرت، بۆ هەر ڕێککەوتنێک، گەرەنتیی مسۆگەربوونی ئاگربەس، پێویستە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
شوبات 17, 2024 04:30 Asia/Tehran

سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) پێی داگرت، بۆ هەر ڕێککەوتنێک، گەرەنتیی مسۆگەربوونی ئاگربەس، پێویستە.

"ئیسماعیل هەنیە" وتی: هەرچەشنە ڕێککەوتنێکی شیمانەیی دەبێ زامنی ئاگربەس، چوونەدەری سوپای رژیمی مرۆڤ کوژی ئیسرائیل لە کەرتی غەززەو ڕێککەوتن لەسەر پێک گۆڕینەوەی دیل و گیراوان بێ.

لەهەمان کاتدا، "محەممەد نزال" لە ڕێبەرانی حەماس وتی: داوای تاقمە خۆڕاگرەکان، چوونەدەری بەتەواوەتی چەکدارانی سوپای زایۆنی لە کەرتی غەززەو ئازادکرانی دیلە فەلەستینیەکان لەهەمبەر گیراوانی دوژمنی زایۆنی، بەتەواوەتی لۆژیکانەیە.

ئەو ڕێبەرەی حەماس وتیشی: ڕێککەوتن لەسەر پێک گۆڕینەوەی دیل و گیراوان لە کاتێکدا کە ژینۆسایدی نەتانیاهو بەدژ گەلی فەلەستین درێژەی بێ، قەبووڵنەکراوە.