شوبات 17, 2024 09:30 Asia/Tehran

بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا و لەکاردانەوە بە ئیدیعاکانی سوپای رژیمی زایۆنیستی لەبارەی کەڵک وەرگرتنی سەربازیی موقاوەمە لە نەخۆشخانەکانی غەززە، ڕایگەیاند کە زایۆنییەکان بۆ پاسادانی تاوانە جەنگییەکانیان، دەستیان کردووە بە درۆ و دەلەسە.

لە بەیاننامەی حەماسدا هاتووە: سیاسەتی هەمیشەیی بزووتنەوە، بەتاڵکردنی ناوەندە گشتیی، ناسەربازییەکان و کەرتەکانی تەندروستی و پزیشکی، لە هەرچەشنە چالاکییەکی سەربازیی بووە، هەیەو دەبێ.

حەماس هەروەها رایگەیاند: چەندین جار داوامان کردووە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان کە کۆمیتەیەکی نێودەوڵەتی بۆ پشکنینی نەخۆشخانەکان و سەلماندنی درۆ و دەلەسەی داگیرکەران، بێتە غەززە.

سەرچاوە فەلەستینیەکان، دوێنێ پێنج شەممە رایانگەیاند؛ چەکدارانی رژیمی زایۆنی پەلاماری نەخۆشخانەی "ناسر"یان داوە لە خان یونس هەڵکەوتوو لە باشوری غەززە کە شەهید وبرینداربوونی ژمارێک کەسی مەدەنی لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ