وەزارەتی تەندروستیی غەززە: دۆخی نەخۆشخانەی"ناسر" لە خان یونس، کارەساتبارە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i425216-وەزارەتی_تەندروستیی_غەززە_دۆخی_نەخۆشخانەی_ناسر_لە_خان_یونس_کارەساتبارە
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ژەنەراتۆرەکانی نەخۆشخانەی ناسر لەکارکەوتوون و کارەبای ئەو نەخۆشخانە بەتەواوەتی بڕاوە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
شوبات 17, 2024 07:30 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ژەنەراتۆرەکانی نەخۆشخانەی ناسر لەکارکەوتوون و کارەبای ئەو نەخۆشخانە بەتەواوەتی بڕاوە.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە، خوازیاری هەوڵی خێرای هەموو دەم و دەزگە نێونەتەوەییەکان بوو بۆ رزگارکردنی گیانی نەخۆشان و ستافی پزشکی لە نەخۆشخانەی ناسر و ئاماژەشی کردە نەیارەتی داگیرکەران لەگەڵ ئامادەبوونی دەزگەو ناوەندەکانی هاوپێوند بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەوان ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەو ناوەندە دەرمانی و پزشکییە.

وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕاشیگەیاند: ئێمە، داگیرکەران بە بەرپرسی گیانی نەخۆشەکان و ستافی پزیشکی دەزانین چونکە ئەو نەخۆشخانە، لە ژێر چاودێریی ئەوان دایەو ئەوان ئەو سەنتەرە دەرمانییەیان کردووە بە سەربازگە.

بارودۆخ لەو سەنتەرە پزشکییە، کارەساتبارە. ستافی پزشکی، ئامێر و کەرەستەی پزشکیی پێویستیان لەبەردەستدا نییە بۆ ڕزگارکردنی گیانی برینداران لەو نەخۆشخانەیە. داگیرکەرانی ئیسرائیلی بە کردنەئامانجی نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونس، ڕەفتارێکی تاوانبارانەیان گرتووەتەبەر .

بەرلەوەش، "عیزەت ئەلڕەشق" ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس پێی داگرت: هەموو ئیدیعاکانی دوژمنی زایۆنی لەمەڕ کەڵک وەرگرتنی خۆڕاگریی فەلەستین لە نەخۆشخانەی ناسر، بەتەواوەتی درۆیەو هیچ بنەمایەکی بۆ نیە.