پەلاماری بەربڵاوی زایۆنیستەکان بۆسەر لێواری ڕۆژئاوا
پەلاماری دڕندانەی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر بەشە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەزە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە تاکوو ئێستا هەروا بەردەوامە.
فڕۆکە داگیرکەرەکان ماڵێکیان لە دەوری دەرمانگەی زەهرا لە گەرەکی جنینەی ڕەفەحی باشووری ئەو کەرتە کردە ئامانج کە بوە هۆی شەهیدو برینداربوونی ژومارەیەک لە خەڵکی بێ تاوانی فەلەستین.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەزە ڕایگەیاند کە داگیرکەرە زایۆنیستەکان هەروا بەردەوامن لەسەر پەلاماری خۆیان بۆسەر کادری دەرمانی و پزیشکی و نەخۆش و دەربەدەرو پەرتەوازە فەلەستینیەکان.
ئەو وەزارەتخانە پێداگری کردوە کە چەکدارە دەستدرێکارەکان ژومارەیەکی بەرچاو لە هێزە فریاگوزارو نەخۆش و ئاوارەکانی نێو نەخۆشخانەی ناسریان دەست بەسەرو زیندانی کردوە.
هاوکات هەڵیشیان کوتاوەتە سەر دەڤەری بەرتعەی باشووری ڕۆژئاوای جنین و ژومارەیەک کرێکاری غەزەی نێشتەجێی ئەو ناوچەیان دەست بەسەر کردوە.
کارگێڕی نەخۆشخانەی کەمال عودوان"ی غەزەش وێڕای ئاماژە بەوەی کە زۆر لە خەڵکی غەزە لە برسیەتی ئازار دەکێشن ڕاشیگەیاند کە ژومارەیەک منداڵی ئەو ناوچە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لەبرسان گیانیان لەدەست داوە.
پەپێی ئاماری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان هەنووکە دە یەکی منداڵانی ژێر پێنج ساڵ تەمەنی غەزە بەدخۆراکن.