دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین: حەماس بەشی جیانەکراوەی گۆڕەپانی سیاسیی فەلەستینە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i425278-دەزگەی_خۆبەڕێوەبەری_فەلەستین_حەماس_بەشی_جیانەکراوەی_گۆڕەپانی_سیاسیی_فەلەستینە
سەرۆکوەزیرانی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین پێیداگرت لەسەر ئەوەی کە بزووتنەوەی حماس،بەشی جیانەکراوەی گۆڕەپانی سیاسیی فەلەستینە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
شوبات 19, 2024 09:00 Asia/Tehran

سەرۆکوەزیرانی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین پێیداگرت لەسەر ئەوەی کە بزووتنەوەی حماس،بەشی جیانەکراوەی گۆڕەپانی سیاسیی فەلەستینە.

"محەممەد ئەشتیە" سەرۆکوەزیرانی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە کۆبوونەوەی ئاسایشیی مونیخدا وتی: حماس،  بەشی جیانەکراوەی گۆڕەپانی سیاسیی فەلەستینە و ئێمە (گرووپە فەلەستینییەکان) دەبێ لە بواری سیاسەتدا یەکدەنگ و یەکپارچە بین. 

ئەشتیە سەبارەت بە ڕێکاری ناسراو بە "دوو دەوڵەتی" وتی: سەبارەت بە ڕێکاری ناسراو بە "دوو دەوڵەتی" کۆدەنگی لە ئاستی جیهانیدا بوونی هەیە و ئەم کۆدەنگییە لە نێوان فەلەستینییەکان و حەماسیش هەیە، بەڵام سەرانی ڕژێمی زایۆنی لەسەر ئەم بابەتە یەکدەنگ و تەبا نین.

سەرۆکوەزیرانی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین وتیشی:  باسی ڕێکاری دوو دەوڵەتی، سێ دەیەیە کە لەئارادایە و ئێستا ئیتر کاتی ئەوە گەیشتوو لە قۆناغی درووشم پێ بنێتە قۆناغی جێبەجێ کرانەوە.