یونیسێف: ١٧ هەزار منداڵی نیشتەجێی غەزە بێ خاوەن بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i425302-یونیسێف_١٧_هەزار_منداڵی_نیشتەجێی_غەزە_بێ_خاوەن_بوون
وتەبێژی سندووقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان یونیسێف وێڕای ئاماژە بە پەرەگرتنی قەیرانی مرۆیی لە کەرتی غەزە ڕایگەیاند کە نزیکەی حەڤدە هەزار منداڵی فەلەستینی نیشتەجێی غەزە لەئاکامی دڕندەکاری زایۆنیستەکان بی خاوەن بوون.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
شوبات 20, 2024 05:00 Asia/Tehran

وتەبێژی سندووقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان یونیسێف وێڕای ئاماژە بە پەرەگرتنی قەیرانی مرۆیی لە کەرتی غەزە ڕایگەیاند کە نزیکەی حەڤدە هەزار منداڵی فەلەستینی نیشتەجێی غەزە لەئاکامی دڕندەکاری زایۆنیستەکان بی خاوەن بوون.

"جیمزئیلدێر"ی وتەبێژی سندووقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان یونیسێف وتی کە دۆخی منداڵانی فەلەستینی نیشتەجێی غەزە یەگجار کارەساتبارەو هەربۆیە حەڤدە هەزار منداڵی فەلەستینی نیشتەجێی غەزە لەئاکامی دڕندەکاری زایۆنیستەکان بی سەرپەرەشتیار بوون، چونکە باوک و دایکی خۆیان لەدەست داوەو هێندێکیان هیچ کەس و کارێکیان بۆ نەماوەتەوە.

ئیلدێر" پێداگری کرد کە هێندێک لەو منداڵانە ناچار بوون کە زۆرجار لەبەر بۆردومان هەڵێن و جێگەیان بگۆڕن.

ناوبراو وتی: ئەو منداڵانە لەباشترین دۆخ دا هەر ژەمێک خواردن دەخۆن.

بەرلەمەش جاناتان کریکس"ی کارگێڕی پەیوەندیەکانی هەر ئەوڤ ڕێکخراوە لەمیانەی پرێس کۆنفڕانسە هەفتانەکەی لە نووسینگەی ژینێف ڕایگەیاند کە وا مەزەندە دەکرێ کە نزیکەی حەڤدە هەزار منداڵی فەلەستینی نیشتەجێی غەزە لەئاکامی دڕندەکاری زایۆنیستەکان بی کەس و کار بووبن یان بەتەنیا بژین و ئەوانە تەنانەت لە خەویش بێ بەشن و هەرکات بەنیازی خەوتن بن بەدەنگی بۆردومانەکان سام دەیانگرێ و لەخەو ڕادەپەڕن.