شوبات 24, 2024 09:30 Asia/Tehran

"مارتین گریفیتس" جێگری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری ئاشتی خوازانە بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە نیو ملوێن کەس لە خەڵکی غەزە بێ بەشن لە بنەڕەتی ترین پێویستیەکانی خواردن و ئاوو چاودێری پزیشکی.

"مارتین گریفیتس" ی جێگری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری ئاشتی خوازانە بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند کە ئەو بێ بەشیەی کە خەڵکی غەزەی تووشی ژان و ئازار کردوە یەگجار قووڵ و کاەساتبارەو هیچ یارمەتیەک بەس نیە بۆ دابینی پێویستیەکانیانو هەربۆیە ئێمە داوامان لە ڕژیمی زایۆنیستی کرد تاکوو ئاسانکاری بکا بۆ گەیشتنی یارمەتی مرۆڤانە بەو کەرتە، بەڵام هیچ کەڵکی نەبوو ئەوتا ئێستا هەموو دەڤەرو گەڕەکەکانی ئەو کەرتە خاپوور بوون.

گریفیتس وتی بێ دەنگەی گروپی بیست دەبێتە هۆی مردنی زۆرتری منداڵ و ژنی غەزەو هەر بۆیە داوا لە ئەندامانی ئەو گروپە دەکەین کە یارمەتی بدەنە ڕاگرتنی ئەو شەڕەو ڕزگارکردنی ئەو خەڵکە.

ئەوەی کە لە غەزە ڕوی داوە لەلایەنی تەوژم و ڕادەکەیەوە دڕندەکاریەکی سامناک و تۆقێنەرو بێ وێنەیە.

تێدرۆس ئیدهانۆم گێبرسیوس"ی کارگێری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش ڕایگەیاند کە دۆخی تەندروستی و مرۆیی لەو کەرتە سەڕەڕای تێپەڕینی زۆرتر لە چوار مانگ لەو شەڕە نامرۆڤانەیەو ئەو ئێمە لەچ جیهانێک دا دەژین کە مرۆڤەکان تێیدا لە ئاوو خواردن بێ بەشن و توانای بەڕێگەدا ڕویشتنیان نیەو تەنانەت بێ بەشیشین لە دەرمان و یارمەتی مرۆیی. 

سەرپەیڤ