شوبات 25, 2024 13:00 Asia/Tehran

ئاژانسی فریاگوزاری و دۆزینەوەی کاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان(ئانرۆوا) ڕایگەیاند؛ پتر لە٤٠٠فەەلستینی کە پەنایان بردبۆ بەر ناوەندەکانی ئەو ڕێکخراوە لە غەززە، شەهید بوون.

ئانرۆوا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سوپای رژیمی زایۆنی لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە زیاتر لە٤٠٠فەلەستینی کە پەنایان بردۆتە ناوەندەکانی سەربەو ئاژانسەی شەهید کردووە. پتر لە یەک ملوێن ئاوارەی فەلەستینی لەترسی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی پەنایان بردۆتە ناوەندەکانی ئانرۆوا لە غەززەو دەورووبەری.

ناوەندەکانی سەر بە ئانرۆوا بووەتە نشینگەو ماڵی فەلەستینیەکان لە کۆرپەی شیرەخۆرە بگرە هەتا کەسانی بەساڵاچوو. ئانرۆوا پێشتریش ڕایگەیاندبوو، ١٥٣ ناوەندی سەربەو ئاژانسە لە حەوتی ئۆکتۆبری٢٠٢٣وە کەوتوونەتە بەر پەلامار و هێرش.

"فولکر تورک" کۆمیسیۆنەری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش خوازیاری ئاگربڕ لە غەززە بووەو پێی داگرت: دەبێ پێشێلکەرانی مافی مرۆڤ لە غەززە، لەبەر ئەو تاوانکارییانەی ئەنجامیان داوە، پیوشوێن بگیردرێن و سزا بدرێن.

سەرپەیڤ