ئادار 01, 2024 09:00 Asia/Tehran

سەرۆکی ئانڕوا سەبارەت بە نزیککەوتنەوە لە سەرهەڵدانی قاتووقڕی لە باکووری غەزە، وریایی دا بەرامبەر بە بەرگرتنی ڕژیمی زایۆنیست لە دەستڕاگەیشتن بەو ناوچەیە.

فیلیپ لازارینی"ی ڕایگەیاند کە شەڕەکەی غەزە بە خراپترین شێوەڤ لەئارادایەو لەبەراورد لەگەڵ سەرجەم شەڕەکانی جیهان دا منداڵ و فەرمانبەرو فریاگوزاری نەتەوە یەکگرتوەکان و میدیاکاری زۆرتری تێدا بۆتە قوربانی.

لازارینی وتی کە دیوانی نێونەتەوەیی دادگەری داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد تاکوو یارمەتیە مرۆیەکانیان بۆ ئەو کەرتە پەرە پێ بدەن و بەڵام ئەوەی کە ئێمە لەڕاستی دا بەدی دەکەین دابەزینی ئاستی ئەو ڕوتەیە.

ئانڕوا ڕایگەیاند کە کە بەسەدان هەزار کەس لە خەڵکی غەزە برسین و خزمەتگوزاری پزیشکی و دەرمانی داڕماوەو سەدی حەفتاو پێنجی خەڵکی ئەو کەرتە ئاوی پیس دەخۆنەوە.

سەرپەیڤ