ئادار 01, 2024 15:15 Asia/Tehran

بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لەدژکردەوە بەرامبەر بە قەڵاچۆکەی ئەمڕۆ پێنج شەممەی خەڵکی غەزە لەلایەن ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیستی پێداگری کرد کە ئەو دڕندەکاریە بەڵگەیەکە لەسەر ڕادەی دڕندەکاربوونی زایۆنیستەکان.

بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە دژکردەوە بەرامبەر بە قەڵاچۆکەی ئەمڕۆ پێنج شەممەی خەڵکی زۆرلێکراوی غەزە لەلایەن ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیستیەوە لە ڕاگەیاندراوێک دا پێداگری کرد کە ئەو دڕندەکاریە سامناکانە لەنزیک شەقامی ڕەشید نیشاندەری ڕادەی دڕندەکاری ئەو ڕژیمەیەو هەر بۆیە ئێمە حکومەتەکەی جەوبایدێنی سەرۆکی ئەمریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوایی پاڵپستی ئەو ڕژیمە زایۆنیستە و سەرجەم ئەو وڵاتانەی کە بێدەنگەیان کردوە لەبەرامبەر ئەو دڕندەکاریانە بە بەرپرسیاری ئەو کارەساتە دەزانین.

بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاندوە کە ئەو دڕندەکاریە سامناکە بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر کۆمەڵکوژکردنی گەلەکەمان لەلایەن زایۆنیستەکانەوەو ئەو جۆرە کردەوانە هەرتەنیا خۆڕاگری و شێلگیری گەلەکەمان لەبەرامبەر ئامێری قەڵاچۆی خەڵک لەلایەن ئەو ڕژیمەوە دووهێندە دەکاو ئەوان سوورترو لێبڕاوتر دەکا بۆ وەفاداری بە هەڵوێستەکانیان.

سەرپەیڤ