هەڕەشەی سەرلەنوێی نەتانیاهوو سەبارەت بە پەلاماردانی ڕەفەح
سەرەڕای نیگەرانییە بەربڵاوەکان سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی پەلاماری شیمانەیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ڕەفەح، سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژیمە جارێکی دیکە بەڵێنی خۆی سەبارەت بە هێرشکردنە سەر ئەم ناوچەیە لە باشووریترین خاڵی کەرتی غەززە دووپات کردەوە.
بنیامین نەتانیاهووی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند، سوپای ئیسراییل هێرش دەکاتە سەر هەموو بارەگاکانی حەماس لە سەرانسەری غەززە، بە ڕەفحیشەوە.
ناوبراو وتی: ئەوەی کە پێمان دەڵێ لە ڕەفەح ئۆپەراسیۆنتان نەبێ، مەبەستی ئەوەیە کە ئێمە لەم شەڕەدا بدۆڕێنین و ئەوەش ڕوو نادات.
لە دۆخێکدا کە سوپای ئیسراییل هێشتا نەیتوانیوە بگاتە ئامانجە دیاریکراوەکانی خۆی لە غەززە، ناتانیاهوو بانگەشەی کرد: هەرکەسێک هێشتا دڵنیا نییە لە توانا و دەسەڵاتی ئێمە، پێویستە چاوێک بخشێنێتە سەر بنکە و بارەگاکانی دوژمن لە غەززە، با بزانێ چیمان بەسەرهێناون.
لێدوانەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل لە کاتێکدایە کە ئۆپەراسیۆنی ئەم ڕژێمە لە غەززە بەرەوڕووی ئیدانەکردنی جیهانی و خۆپیشاندانی بەربڵاو لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بۆتەوە.