بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین: داگیرکەران، خۆیان بۆ مانگی ڕەمەزان ئامادەبکەن
بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین وێڕای پەسندانی هەڵمەتی هێزە خۆڕاگرەکان لە شارۆچکەی زایۆنی نشینی"حومش" ڕایگەیاند؛ داگیرکەران و لایەنگرانیان، خۆیان بۆ ڕووداوەکانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ئامادە بکەن.
بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا وێڕای پیرۆزبایی هەڵمەتی قارەمانانەی "حومش" کە برینداربوونی حەوت چەکداری زایۆنی لێکەوتەوە، پێی داگرت: ئەو هەڵمەتە، زلـلەیەکی تازەیە لە داگیرکەران لە خاکی کەناری رۆژاوایی.
لە بەیاننامەکەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستیندا هاتووە: خەباتکارانی کەناری رۆژاوایی درێژە دەدەن بە هەڵمەتەکانیان لەئاراستەی سەندنەوەی تۆڵەی ئەو خوێنانەی بەدەست سوپای ترۆریزمی زایۆنی ڕژاوەو دەڕژێ.
بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی پێی داگرت، داگیرکەران و لایەنگرانیان خۆیان بەباشی ئامادە بکەن بۆ ڕووداوەکانی مانگی پیرۆزی رەمەزان.
بەرلەوەش بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هەڵمەتی ئازایانەی خۆڕاگریی لە حومش، جەخت کردنەوە بوو لەسەر بژارەی خۆڕاگری و وەڵامدانەوەی ئاسایی بە تاوانکارییەکانی دوژمنی زایۆنیستی لە غەززەو کەناری رۆژاوایی وهەڕەشەو گوڕەشەکانی سەر مزگەوتی ئەقسا.