ئادار 10, 2024 13:00 Asia/Tehran

بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس وێڕای ئاماژە بەوەی کە داگیرکەرانی زایۆنی جیددی نین لە ڕەوتی دانوستانەکاندا وتی: حەماس بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی شەڕافەتمەندانە، دانوستانەکان بەردەوام دەکا بەو مەرجەی ئاگربڕی هەمیشەیی و گشت شەرت و مەرجەکانی خۆڕاگریی لەخۆ بگرێ.

"غازی حەمەد" ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) لەبارەی دانوستانەکانی ئەم دواییەی هاوپێوەند بە ئاگربڕی غەززە ڕایگەیاند کە بەرپرسانی رژیمی داگیرکەر لە دانوستانەکاندا، شەرت ومەرجی نامومکینیان دیاری کردووەو لە ڕەوتی دانوستانەکاندا جیددیی نین.

وتیشی: لەبەر پەرەسەندنی قات و قڕی لە کەرتی غەززە، زەخت و گوشاری نێودەوڵەتیی لەسەر داگیرکەران هەیەو خۆڕاگریی لەڕێی چەندلایەنێکەوە لەهەوڵی دابەشکردنی ڕێک و پێکی یارمەتییە مرۆییەکانە لە باکوری غەززە.

ئەو بەرپرسەی حەماس لە درێژەی قسەکانیدا خوازیاری لەگوشارنانی زیاتری داگیرکەران بوو بۆ گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بە غەززە لەڕێی ویشکانی یان دەریاییەوەو وتیشی؛ رژیمی داگیرکەر سورە لەسەر درێژەدان بە شەڕ و کوشت و بڕەکانی لە غەززەداو سەرانی زایۆنیستی، هیچ گرینگیەک نادەن بە گیراوانی ئیسرائیلی و خێزانەکانیان.

سەرپەیڤ