ئادار 14, 2024 11:30 Asia/Tehran

بزوتنەوەی حەماس لە ڕاگەیاندراوێکی چاپەمەنی دا ڕایگەیاند کە شکستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و ملەچ بوون لەبەرامبەر هەڵوێستی کۆمەڵکوژانەی ئەرتەشی دڕندەکارو داگیرکەری زایۆنیست یە بەدژی خەڵکەکەمانە لە کەرتی غەزە.

حەماس بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێک دژکردەوەی نیشان دا بەرامبەر بە کارەساتی مرۆیی و برسیەتی لە غەزەو شەهیدکرانی زۆر لە منداڵانی فەلەستینی لەو ناوچەو ڕایگەیاند کە ڕاگەیاندراوەکەی ئانڕوا لەپەیوەند لەگەڵ نەبوونی هیچ ئیرادەیەکی نێودەوڵەتی بۆ یارمەتی دانی خەڵکی غەزە بەپێی ئەو قاتوقڕە بەربڵاوو لەپەرەگرتنە، ڕاگەیاندرانی شکستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و ملەچ بوون لەبەرامبەر هەڵوێستی کۆمەڵکوژانەی ئەرتەشی دڕندەکارو داگیرکەری زایۆنیست یە بەدژی خەڵکەکەمانە لە کەرتی غەزە.

حەماس وتی: ئێمە دیسانەوە داوا لەلایەنە شوێندانەرەکان دەکەین کە هەنگاوی خێرا هەڵبگرن بۆ ناچارکردنی کاربەدەستانی ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیست بۆ کردنەوەی سەرجەم بازگە وشکانیەکانی لکاو بە کەرتی غەزە، بەتایبەت بازگەکانی ڕەفەح و کەرەم ئەبووسالم، چونکە مردن بۆتە هەڕەشەی سەر بەسەدان منداڵی ئەو کەرتەو ڕێژەی ئەو منداڵانەی کە لەبەر بەدخۆراکی و برسیەتی شەهید بوون گەیشتۆتە نزیکەی سی منداڵ.

سەرپەیڤ