ئادار 17, 2024 09:00 Asia/Tehran

ئەنساروڵڵای یەمەن لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی لەگەڵ گروپگەلی خۆڕاگری فەلەستینی، پێداگری کرد لەسەر بەردەوامی هەڵمەتەکانی لەنێو دەریای سوورو بەئامانجی پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین و غەزە.

سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان سەرۆکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی و بەرەی گەل بۆ ڕزگاری فەلەستین و ئەنساروڵڵای یەمەن بۆ هاودەنگی سەبارەت بە قۆناغەکانی دواتر بوە.

ئەنساروڵڵا لەو کۆبونەوەدا پێداگری کردۆتەوە لەسەر بەردەوامی هەڵمەتەکانی لەنێو دەریای سوورو بەئامانجی پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین و غەزەو ڕایگەیاندوە کە پەلاماری ئاسمانی ئەمریکاو ئینگلیز هیچ کات وەفاداری خەڵکی یەمەن بۆ پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین و غەزە کەم ناکاتەوە، ئەو گروپە دیسانەوە پێداگری دەکاتەوە لەسەر ئامادەباشی خۆی بۆ پەرەدان بە جۆرەها لە هاوکاری لەگەڵ لایەنە فەلەستینیەکان.

سەرچاوە ئاگادارەکان بە مەیادینیان ڕاگەیاندوە کە ئەو کۆبونەوە هاوبەشە بە بەشداری چەند کەسایەتیەکی باڵای هەر سێ لایەنەکە لەگەڵ ئەنساروڵڵا بەڕێوە چوەو گروپگەلی خۆڕاگری لەو چاوپێکەوتنەدا بەگەرمی ڕێزو سپاسی خۆیان ڕاگەیاند بۆڕۆڵی سەرەکی و گرینگی ئەنساروڵڵاو پێداگریشیان کردەوە لەسەر پەرەدان بە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئەو بزاڤە.

سەرپەیڤ